هەسەدە رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

16.02.2020

لڤین: 
وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتی دەنگۆیەكی میدیاكانی توركیا و هێزەكانی سەر بەو وڵاتە بەدرۆ دەخاتەوە و رەتیدەكاتەوە بەشداری شەڕی ئیدلبیان كردبێت. 

كینۆ گابرێل، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە لێدوانێكی نوسراودا رایگەیاند: هەندێك دەزگای راگەیاندن دەربارەی بەشداریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە شەڕی ئیدلب زانیاری هەڵەیان بڵاو كردووەتەوە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە میدیاكانی توركیا و هێزەكانی سەر بە توركیا بڵاویان كردەوە كە هاوشانی هێزەكانی حكومەتی سوریا هەسەدە بەشداری شەڕی ئیدلبی كردووە. 

گابرێل وتیشی: ئێمە وەك هەسەدە بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە نەبووین و ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە سەرجەمی ناڕاستە. 

1611 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations