دادگای فیدراڵیی له‌سه‌ر سكاڵای دوو به‌رپرسی باڵای هه‌رێم كۆبویەوە

16.02.2020

لڤین:

دادگای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ سكاڵای یاسایی سه‌ر دوو به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.

ئیاس ساموك، وته‌بێژی دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر میدحه‌ت مه‌حمود، سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی عێراق و ئه‌ندامانی دادگاكه‌، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا تاوتوێی سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌ وه‌زیری بازرگانیی و پیشه‌سازی و به‌ڕێوه‌به‌رێكی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كرا.

ئیاس ساموك وتیشی، دادگای فیدراڵی وته‌ی لایه‌نه‌كانی وه‌رگرتووه‌ و گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كاری دادگای فیدراڵی نییه‌ بڕیار له‌و سكاڵایه‌ بدات، چونكه‌ دادگاكه‌ كاره‌كانی له‌چوارچێوه‌ی بریاردان له‌ "پێشێلكاریی ده‌ستووریدایه‌".

ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی هه‌رێم تۆماركراوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌، كه‌ پێشێلی یاسای ژماره‌ی 31ی ساڵی 1957ی بازرگانییان كردووه‌.

1190 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations