زانیاری نوێ لەبارەی کوژرانی سولەیمانی ئاشکرا دەبێت

15.02.2020

لڤین:

کۆشکی سپی نوێترین زانیاری لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند"سولەیمانی بە هۆی ئەو زنجیرە هێرشانەوە کە "لە لایەن ئێران و گرووپە چەکدارەکانیان" لە ناوچەکەدا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ئەنجام دەدرا کوژراوە".

سەرەتایی مانگی ڕابردو بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بۆردوومانێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی لە بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حشدی شەعبی و نۆ کەسی دیکەش کوژران. 

کوژرانی سولەیمانی دوای ئەوەهات کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، بەشێک لە لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵڵا له‌ عێراق هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ عێراق و نووسینگه‌ی پشكنین و ده‌رگای دووه‌می باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند. 

کۆشکی سپی نوێترین زانیاری لەبارەی کوژرانی سولەیمانی بڵاو کردەوە و لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کردووە، کوشتنی سولەیمانی بە مەبەستی پاراستنی سەربازانی ئەمەریکا بووە، "وەک وەڵامێک بووە بۆ ئێران، بە مەبەستی کەمکردنەوەی توانای گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری لە ناوچەکەدا، هەروەها کۆتاییهێنان بەو هێرشانەی کە لە لایەن ئێران و گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ سەریان ئەنجام دەدرا". 

بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیەکدا لە کاتێکدایە 13ی شوباتی ئەمساڵ، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بڕیاری دا بە سنووردارکردنی توانا جەنگییەکاتی ترەمپ، بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ لە دژی ئێران.

ئیلۆت ئەنجێڵ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند"یاداشتنامەکەی کۆشکی سپی پێچەوانەی ئەو لێدوانانەی پێشووتری بەرپرسانی ئەمەریکایە کە تێیدا باسیان لەوە دەکرد، کە سولەیمانی ئامادەکاریی بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانیان ئەنجام داوە، ئەوان بە کوشتنی سولەیمانی نەیانهێشتووە پلانەکانی بە ئامانج بگات". 

2633 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations