گۆران: لە ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی پەشیمان نین

15.02.2020

لڤین:

سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بۆئەوە دەکات  لە چەند لە لە دوو رۆژی داهاتوودا دوو كەس لەوانەی كە بۆ وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزارەتەكان كاندیدن دەستبەکار دەبن. 

عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە پێگەی (درەو میدیا)ی ڕاگەیاندووە" لە دوو رۆژی داهاتوودا دوو كەس لەوانەی كە بۆ وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزارەتەكان كاندیدن دەستبەکار دەبن".

لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی و تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر کابینەی حکومەتی هەرێم، بە هەڵسوڕاوە باڵایەیی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەکردوە"ئێمە لە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی پەشیمان نین، پێمانوایە كارێكی زۆر باشی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەبوو كە ئەو رێككەوتنەی كرد، بەنیسبەت پرۆسەی سیاسی لە كوردستان‌و بە نیسبەت خودی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە كە كۆمەڵێك موئامەرەو كۆمەڵێك نیازی خراپ بەرامبەری هەبوو، پێمانوابوو ئەوە گرنگە، ئەو رێككەوتنە بۆ كاتی خۆشی گرنگ بووە‌و بۆ پرۆسەی سیاسیش لە كوردستاندا ئێستاش گرنگە، ئێستا پابەندی ئەو رێككەوتنەین، بەڵام دەمانەوێت ئەو رێككەوتنە لەو چوارچێوەیەدا كە كاری لەسەر كرا، كە رێككەوتنێك بوو لەپێناو چاكسازی‌و چاكەی گشتیدا، كاری لەسەر بكەین".

676 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations