كۆسرەت رەسوڵ بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەكات

15.02.2020

لڤین:
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی بە بەشداری كۆسرەت رسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حیزب لەسلێمانی دەستیپێكرد.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەكۆبوونەوەكە جگە لەهەمواری پەیڕەوی ناوخۆ، دەنگدان بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات، كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دوو كەس بۆ ئەو پۆستانە هەڵدەبژێرێن.

جێی ئاماژەیە هەریەکە لە لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاندیدین بۆ وەرگرتنی پۆستی هاوسەرۆکی.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دواین كۆبوونەوەی ئەنجامددا و تەواوی پەیڕەوی ناوخۆیی پەسەند كرد، كە لە 77 ماددە پێكهاتووەو بڕیارە بەهەڵبژاردنی هاوسەرۆكانیش كۆتایی بەكارەكانی كۆنگرەی یەكێتی بهێنرێت، كە مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو ئەنجامبدرا.

601 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations