لەبارەی شوێنەكانی لەشفرۆشیەوە وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

15.02.2020

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت لەشفرۆشی بەپێی یاسا قەدەغەیە و لە هەر شوێنێك ئەو كارە بكرێت ڕێوشوێنی یاسایان لە دژ دەگیرێتەبەر.

خالد ئەلمحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردوە: پۆلیسی تایبەت بە كاروباری كۆمەڵایەتی هەیە و ڕێگری لە بەكارهێنانی سەرجەم شوێنەكانی مەساج و تەواوی ئەو شوێنانەی دیكەش دەكرێت كە بۆ لەشفرۆشی بەكاردەهێنرێن.

ناوبراو داوای هاوكاری لە هاووڵاتیان دەكات بۆ ئەوەی تەواوی ئەو شوێنانە دابخرێن، چونكە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەترسییدان و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی و دارایی هاووڵاتیان.

3751 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations