قایمقامیەتی هەولێر دەنگۆیەك لە بارەی غازی ماڵان رەتدەكاتەوە

15.02.2020

لڤین:

قایمقامیەتی هەولێر رەتیدەكاتەوە كە دابەشكردنی غازی ماڵان بە پسوڵەی خۆراك بێت.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەك كە تیایدا ئاماژە بە بڕیاری قایمقامیەت كراوە بۆ دابەشكردنی غازی ماڵان بە پێی پسوڵەی خۆراك، قایمقامیەتی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەم پڕوپاگەندەیە هیچ بنەمایەكی نیەو دوورە لەڕاستییەوە هەر بڕیارو ڕێنماییەك دەربچێت لەلاپەرەی فەرمی قایمقامیەتی ھەولێر بڵاودەكرێتەوە".

باسی لەوەشكردووە: بۆیە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە ئەو بڕە غازەی ڕۆژانە دەگاتە كارگەكانی پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەكی ئاسایی و ڕێكوپێك لەنێو گەڕەكەكانی شاری ھەولێر بەسەرھاوڵاتیان دابەش دەكرێت.

49 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations