عەلاوی پەیوەندی بە كۆسرەت رەسوڵەوە دەكات

14.02.2020

لڤین: 
كاندیدی راسپێدراوی حكومەتی عێراق پەیوەندیەكی تەلفونی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتی ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كرد. 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی2020 محەمەد تۆفیق عەلاوی، كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق  پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ كۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ئەنجامدا و تیایدا پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كرد. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی كۆسرەت ڕەسول، سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی كردووە و هیوای خواستووە سەركەوتوو بێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی حزبەكەی بۆ دووپات كردووەتەوە. 

‎ تەوەری سەرەكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان كۆسرەت ڕەسول و محەمەد تۆفیق عەلاوی باسیان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی كردووە. 

كۆسرەت ڕەسول پێیراگەیاندووە، پشتیوانی لە حكومەتێكی كارای نیشتمانی دەكەن، مافە دەستووری و داراییەكانی كورد تێیدا پارێراو بێ وحكومەتەكە لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان سەرجەم پێكهاتە و نەتەوە جیاوازەكان پێكبێت و داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراقی جێبەجێ بكات.

400 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations