بۆ وەرگرتنی مافی مانەوە؛ بەریتانیا داوا دەكات پیاوێكی 101 ساڵ باوكی بباتە لای پۆلیس

14.02.2020

لڤین:
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بۆ سەلماندنی رۆژی لەدایك بوونی كەسێك كە تەمەنی 101 ساڵە داوا دەكات بچێت باوكی بهێنێت تا راستیەكەیان بۆ بسەلمێت. 

جیۆڤانی پالمێرۆی ئیتاڵی تەمەن 101 ساڵ تووشی شۆك دەبێت كاتێك داوای مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا دەكات وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش داوای لێدەكات دەكات باوكی بهێنێتە بەردەم وەزارەتەكە بۆ شایەتیدان لەسەر ڕۆژی لەدایكبوونی.

ئەو پیاوە ئیتاڵیە ساڵی 1919 لە دایك بووە و لەساڵی 1966وە لەشاری لەندەن دەژی، داواكاریی مانەوەی لەبەریتانیا بەمەبەستی ڕەزامەندی بەخشین لە بەریتانیا كردووە بۆ ئەوەی كاتێتێك ئەو ولاتە لەیەكێتی ئەوروپا دەرچوو ناچار نەبێت بەو تەمەنەوە بەجێی بهێڵێت. 

3248 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations