بە وەرزشكردن خۆی لە مەترسی كۆرۆنا پاراست

14.02.2020

لڤین: 
گەنجێك لە وڵاتی چین دوای ئەوەی لە شارەكەیدا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستی بە وەرزش كردن كرد و ماوەیەكی زۆر خەریكی راكرن بوو لەناو ماڵەكەیدا.

شانكۆ، گەنجێكی چینییە لەشاری هانگچۆ، دوای ئەوەی باری نائاسایی لەشارەكەی ڕاگەیەندرا، لەنێو ماڵەكەی خۆیدا لە وەرزشكردن بەردەوام بوو كە سەرئەنجام لەماوەی گۆشەگیرییەكەیدا توانیویەتی 50 كیلۆمەتر ڕابكات.

ئەو گەنجە ماڵەكەی تەنها 8 متر درێژیەتی بەڵام توانیویەتی لەو شوێنەدا 6 هەزار جار بسوڕێَتەوە لە نێو ژوورەكانی ماڵەكەی خۆیدا بۆ ئەوەش ئەو گەنجە پێویستی بە ماوەی288 خولەك بووە كە ئەو 6 هەزار جارە تیایدا سوڕاوەتەوە.

شانكۆ بە میدیاكانی وتووە، چەندین ڕۆژ لەماڵەوە نەچوومە درەوە و خۆم گۆشەگیر كرد، بیرم لە ڕێگەیەك دەكردەوە بۆئەوەی بەرگەی مانەوە لەنێو ماڵەكەم بگرم، بۆیە بڕیارمدا دەست بە وەرزش بكەم. 

807 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations