بەهۆی رووداوێكی گەردونیەوە ژیانی مرۆڤایەتی لە مەترسیدایە

14.02.2020

لڤین: 
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا ناسراو بە (ناسا) ئاشكرای دەكات، ئەگەری دەرچوونی هەسارەیەكی مەترسیدار لە ڕێڕەوی خۆی هەیە، مەترسییەكی گەورە لەسەر زەوی دروستدەكات.

ناسا رایگەیاند: ئەو هەسارەیە ئەگەر بەر زەوی بكەوێت توانای سڕینەوەی ڕەگەزی مرۆڤایەتی هەیە، بەخێرایی 34000 میل لەكاتژمێرێكدا تێپەڕدەبێت. 

ئەو ئاژانسەی بۆشایی ئاسمانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە قەبارەی ئەو هەسارەیە لە بورجی خەلیفەی شاری دوبەی گەورەترە "بەریەككەوتنی ئەو هەسارەیە لەگەڵ زەویدا هاوشێوەی ڕووداوێكی گەورەی ئەتۆمییە وەك چۆن لەڕابردوودا ڕەگەزی دایناسۆر بەوهۆیەوە نەما، ئێستاش هەمان مەترسی لەسەر مرۆڤ هەیە".

لەگەڵ بەركەوتنی بە زەویدا چەندین ملیۆن كەس دەكوژێت و ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە دەگۆڕێت، بەهۆی ئەوەی ڕەگەزی زۆر زیندەوەر لەنێودەبات.

3499 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations