ئاراس شێخ جەنگی وەڵامێكی توندی شێخ جەعفەر دەداتەوە

13.02.2020

لڤین: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی رایدەگەیەنێت یەكێتیی  ئێستا كۆنگرەی خۆی بەستوە و خۆی پاككردۆتەوە لەوكەسانەی كە گومانیان لەسەربوە سیخوری بۆ لایەنێكی تر دەكەن. 

ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، وەڵامی شیخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و دەڵێت " خیانەتكار ئەوكەسەیە كە خۆی لە حزبێكدا كاربكات و لە ژێرەوە كار بۆ حزبێكی تر و دەزگای سیخوری حزبێكی تر بكات."

ئەو گومانی هەیە لەو قسانەی بەناوی ئەو بەرپرسەی یەكێتیەوە بڵاو كراوەتەوە، لە لێدوانێكدا بۆ میلەت پرێس دەڵێت "باوەرناكەم شێخ جەعفەر قسەی وابكات، بەڵام ئەگەر قسەی وایكردبێت دیارە ئاراستەكراوە لەلایەن دەزگایەكی سیخوریی لایەنێكی ترەوە."

شێخ جەعفەر لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریكا وتویەتی: ئەنجومەنی سیاسی لە تێكۆشەرەكانی یەكێتی پێكهاتوون و پێویستە لە پەیڕەوی ناوخۆدا دەسەڵاتیان پـێبدرێت "بێ دەسەڵاتەكانی ئەو ئەنجومەنە، رەنگە هەندێك كاری نەشیاو و لابەلا بكرێت، بۆ رێگرتن لە كاری لابەلا، دەبێت ئەو ئەنجومەنە دەسەڵاتی هەبێت". 

ئاراس شێخ جەنگی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە "یەكێتیی  ئێستا كۆنگرەی خۆی بەستوە و خۆی پاككردۆتەوە لەوكەسانەی كە گومانیان لەسەربوە سیخوری بۆ لایەنێكی تر دەكەن".
دەربارەی كوبونەوەی یەكێتی و ئێران،  ناوبراو  وتی " لە رۆژانی رابردوو شێخ جەعفەر دانیشتنی هەبووە لەگەڵ ئێرانیەكان لە هەولێر و بەشداری لەیادی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی و ئاهەنگی سەركەوتنی شۆرشی ئیران كردوە و  كێكی یادەكەی بڕیوە" زوو زووش دەیانبینێت.

8669 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations