وەزارەتی دارایی رێنمایی وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكانی دەركرد

13.02.2020

لڤین:
وەزارەتی دارای رێنمایی تایبەتی بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكومەت لەلای كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و ئامانجیەتی لە ماوەی سێ مانگدا قەرزەكانی وەربگرێتەوە.

رێنماییەكە بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەركراوە هەر كۆمپانیا و بازرگانێك لەماوەی سێ مانگدا قەرزەكانی نەگێڕێتەوە دەبێت ئەو موڵكانەی لەبری قەرزەكە دانراون بفرۆشرێن و بۆ ئەوەش داوای كردووە رێگی نەكرێت لە فرۆشتنیان لەلایەن ئەو كەسانەوە ئاسانكاری بكرێت.

ئەو وەزارەتە دەڵێت گەڕانەوەی قەرزەكان بە چەكی بانكی یاخود كاش بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی پەیڕەوەكراو لە بانكە بازرگانییەكان بێت، چەكە بانكییەكان بەناوی قەرزدارەكانەوە بێت و چەكی بانكە بازرگانیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت. 

636 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations