توركیا ڤیزای ئەلكترۆنی لە عێراق رادەگرێت

13.02.2020

لڤین: 
لە مانگی نیسانی داهاتووەوە بۆ سەردانی توركیا  ڤیزای ئەلیكترۆنی بە هاوڵاتیانی عێراق نادرێت و دەبێت ڤیزای ئاسایی وەرگرن، تا ئەو كاتەش مامەڵەردن بە ڤیزای ئەلكترۆنی ئەنجام دەدرێت. 

باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە "بڕیاری كاركردن بە ڤیزای ئەلیكترۆنی جۆری(C)   بۆ عێراقییەكان لەلایەن وڵاتی توركیاوە هەڵوەشێندراوەتەوە و پێویستە بۆ چوونە ناو توركیا ڤیزای راستەوخۆ نوسراو وەربگیرێت."

ئەم بڕیارەی حكومەتی توركیا كە لەلایەن باڵیۆزی ئەو وڵاتەوە بڵاوكراوەتەوە لە بەرواری ١٥ی نیسانی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە لەو بارەیەوە دەڵێت"بۆ پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی كە تا بەرواری ١٤ی نیسانی داهاتوو بەردەوام دەبێت بڕی ٥٠ دۆلاری ئەمریكی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت."

1108 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations