ئەوكچەی لە رۆژئاوای كوردستان قاچی لەدەستدا لەسەر پێكانی وەستایەوە

13.02.2020

لڤین: 
ئەو كچە كوردەی رۆژئاوای كوردستان كە ساڵی رابردوو لە بۆردومانی سوپای توركیا قاچی لەدەستدا و رەوانەی هەرێمی كوردستان كرا بۆ چارەسەر دوای چوار مانگ توانی لەسەر پێی خۆی بەوەستێتەوە و هەنگاو بنێت. 

لەوكاتەدا ئەو كچە كوردەی رۆژئاوای كوردستان لەسەر ئەركی دەزگای مرۆیی مام وبەپاڵپشتی لاهور شێخ جەنگی هێندرایە هەرێمی كوردستان و لە نەخۆشخانەی فاروق چارەسەری وەردەگرت. 

ئەو كچە كوردە ناوی سارا یوسفە و لە رۆژی 10تشرینی یەكەمی 2019 لە بۆردومانی توركیا بۆسەر ناوچە سنوریەكانی رۆژئاوای كوردستان قاچێكی لەدەستدابوو بەڵام ئێستا دوای چارەسەر وەرگرتن دەتوانێت بە پێی خۆی بڕوات.

883 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations