كۆمپانیای جێبەجێكاری شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەڵێنێك بە هاوڵاتیان دەدات

13.02.2020

لڤین: 
كۆمپانیایی جێبەجێكاری شەقامی 100 مەتری سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەكە بە هەمان دیزاینی خۆی. 

 ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی رایگەیاند، بەمزوانە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بەهەمان ئەو دیزاینەی كراوە بە زوترین كات دەست بەجێبیەجێ كردنی دەكرێت، لەو بارەیەوە گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان كە كۆمپانیای جێبەجێكارە دەڵێت:كۆمپانیاكەمان پلانێكی تۆكمە و پێشكەوتووی ئامادەكردووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە كواڵێتییەكی بەرز. 

ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە مانگی داهاتوو ئەگەر كەشوهەوا گونجاوبێت دەست دەكەن بەكارەكانیان " هەموو هەوڵی خۆشمان دەدەین، هاوشێوەی پڕۆژە نایابەكانی دیكەمان بە سەركەوتوویی شەقامەكە تەواو بكەین و بەر لە تەواوبوونی وادەی دیاری كراو بۆ جێبەجێكردنی".

ئەوەشی رونكردووەتەوە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری 32 كم لە خۆی دەگرێت و لە پردی تاسڵوجەوە دەست پێدەكات، تاكو بازگەی سلێمانی – عەربەت، ئەوەشی بە گرنگترین قۆناغی پڕۆژەكە لەقەڵەمداوە، بەهۆی ئەوەی رێڕەوەكانی "ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان لەخۆی دەگرێت، كە داخڵی ناو شاری سلێمانی دەبن و لەوێووە دەچنە دەرەوەی سلێمانی، ئەم پڕۆژە ستراتیجیە لە دهاتوودا زۆرترین قەرەباڵغی لەسەر شاری سلێمانی كەم دەكاتەوە".

3259 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations