ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەند كرد

13.02.2020

لڤین: 
لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە پەسەندكرا كە لەلایەن كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەوە وەك ئەركی یەكەمی سەركردایەتی دیاری كرابووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 شوباتی 2020 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆتایهات، مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبونەوەكە رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا 12 ماددەی پەیڕەویان تێپەڕاندوە، یەكێك لەو ماددانە كە رێژەی ژنانە كە لە 25% ی كاروبارەكان بۆ ژنان دەبێت.

یەكێتی لە رۆژی 21ی كانونی یەكەمی2019 كۆنگرەی خۆی بەست و 121 ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵبژارد و ئەركی هەواركردنی پەیڕەوی سپارد بەو ئەنجوومەنە، لەبارەی كارەكانی ئەمڕۆوە چاوڕەش وتیشی "بابەتی دارایی گفتوگۆی تەواوی لەسەركراو ئەوە بەسترایەوە بە دەستەی سەرۆكایەتی و هاوسەرۆكی و كارگێری مەكتەبی سیاسییەوە، هەموو ئەو ئۆرگانانەی لەناو یەكێتییدا هەیە ئەگەر بۆ كۆنگرەبێت یان بۆ ئیشوكاری ئیداری بێت دەبێت هەموی بە هەڵبژاردن بێت، نەك بە دامەزراندن".

لەبارەی وازهێنان لە كۆبونەوەكانی ئەنجوومەنەكە ئەو بەرپرسەی یەكێتی وتیشی، وەك ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبونەوەی تریشیان دەبێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش هەموو ئەو شتانەی پێشتر پێداچونەوەی تێدا بكرێت.

983 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations