نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی: کەی کەش و هەوا گونجا 100 مەتری سلێمانی دەست پێدەکات

13.02.2020

لڤین:

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی لە بارەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌.

نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌"لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەلەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە".

468 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations