عەلی حەمە ساڵح: دۆسیەی بردنی دەیان ملیار دیناری سلێمانی لە دادگا داخرا

13.02.2020

لڤین:
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات دۆسییەی بردنی دەیان ملیار دینار لە دادگای سلێمانی داخراوە.

دەقی نوسینەکەی عەلی حەمە ساڵح؛ سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان.

داخستنی دۆسیەی بردنی دەیان ملیار دیناری سلێمانی لە دادگا.

دوای پێنج ساڵ لە بەدواداچون بۆ بردنی دەیان ملیار دیناری سلێمانی و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە بە پشتبەشتن بە ڕاپۆرتی چاودێری دارایی، ھەموو بەڵگەکانمان کۆکردەوە دامان بە دادگا، کاک سەردار قادر پارێزگار بوو بە وەکالە بە ڕاپۆرتێکی تەواو ئەم ڕاستیانەی سەلماند.

کۆی ئەم پارەش کە ھاتبوو چوبوە بانکی ئاشتی.

بەداخەوە لەبری کارکردن و خەمخۆری دادگای سلێمانی بۆ ئەم شارە، بەڵام دۆسیەکە داخرا.

بینانوەکە ئەوەیە پارەکە بە رەسید ماوە بە کاش نەماوە، ئەم پارە بە کاش ھاتوە! ئەی بۆ ھی ھەولێر بە کاش بوو بە پرۆژە.

ئەو پارەی لە پەرپێدان بۆ ھەولێر تەرخانکرا ١٠٦٪‏ خەرجکراوە.

ئەوەی بۆ ۆەرەپێدانی سلێمانی تەرخانکراوە ٥٢٪‏ خەرجکراوە! لەو ڕێژەش (٥٢٪‏) کە گوایە تەمیولکراوە ٥٤ ملیار دیناری تەمویکراوە ھەر خەرجنەکراوە.

بەداخەوە دادگاکان لە بری ناوەندێک بۆ گەڕاندنەوەی پارەی دزراو و دادگایی کردنی گەندەڵكاران ، سەرقاڵی پاککردنەوەی دزی دەسەڵاتدران و بەخشینی ناسنامەی پاکێتین.

سێ دۆسیەی گەندەڵی سەلمێنراو بەبەڵگەوە، داداگا دایخست.

داخستنی دۆسیەی ئاشتی ھەورامی و خێزانی لەسەر کارگەی قیری زیپۆ.

داخستنی بردنی پارەی پرۆژەکانی سلێمانی راپۆرتی چاودێری دارایی لەگەڵ بوو.

بەکارھێنانی لێبوردنی گشتی بۆ ڕەشید تاھیر.

کێ دەتوانێت حوکمی دادگام بۆ بەرپرسێکی گەندەڵ پێ بڵێ!!!!

بەڵام خەڵکێک چەند ساڵێک لەسەر دزینی بتڵێک غاز یان دوو کۆتر زیندانی دەکرێت.

709 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations