سەدان گەشتیار بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە لەنێو كەشتییەكدا گیردەخۆن

13.02.2020

لڤین:
ڕەنگە ئەو گەشتیارانەی لەڕێگەی كەشتی "دایمۆند پرێنسس" کەشتی نێو دەریایان كرد پێیان وانەبووبێت گەشتەكەیان هێندە درێژە بكێشێت‌و ماوەی زیاتر لەهەفتەیەك لەنێو دەریادا گیربخۆن.

چیرۆكی ئەو كەشتییە

سەرەتای ئەم مانگە سێ هەزار و 700 گەشتیار لەڕێگەی كەشتی "دایمۆند پرێنسس" لەژاپۆن گەشتی نێو دەریایان كرد، بەڵام لەنێو ئەو گەشتییارانەدا 174 حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، بۆیە بەرپرسانی كەشتییەكە ڕێكاری توندیان گرتووەتەبەر، تەنانەت ڕێگە بە گەشتیارەكان نادەن لەژوورەكەیان و لە كەشتیەكەش دابەزن.

بۆیە زۆرینەی كاتەكانیان لەنێو ژووری كەشتییەكەدا بەسەردەبەن، كە بەرپرسی تەندروستی كەشتییەكەش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بۆیە ئێستا ڕێگە بە لەنگەرگرتنی كەشتییەكە و دابەزینی گەشتیارەكان نادرێت.

مانگێك زیاترە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین‌و چەند وڵاتێكی تر سەریهەڵداوەو بەهۆیەوە هەزاران كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون‌و زیاتر لەهەزار كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانی لەدەستداوە.

220 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations