سلێمانی؛ لەبارەی دەوامی پەروەردە بڕیاردرا

12.02.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبارەی دەوامی سبەینێی خوێندنگا و قوتابخانەكان بڕیاریدا و دەڵێت لەسەرجەم انوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، رایگەیاند: پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی كە پێمان دراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە و دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئیدارەی ڕاپەڕین لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیارماندا سبەینێ پێنج شەممە ١٣/٢/٢٠٢٠ لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان پشوو بێت.

هاوكات هەر سبەینێ بەهۆی پێشبینیەكانی بەڕێَوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم لە پارێزگای دهۆك لە تەواوی دامودەزگاكان كراوەتە پشوو بەڵام هەولێر دەوامی ئاسایی راگەیاند. 

413 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations