بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەڵێنێك بە هاوڵاتیەك دەدات

12.02.2020

لڤین: 
لیوا حەسەن  نوری (وەستا حەسەن)، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ پێشوازی كرد لە هاوڵاتیەك كە ڤیدیۆكانی لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەكی فراوان لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوبووەتەوە. 

 دوای تۆماركردنی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا ئەو هاوڵاتیە بەناوی سەردار رەخنەی لە حوكمڕانی گرتبوو، دواتر هاوڵاتیەك بەناوی ئاسایشەوە رووبەڕوی سەردار دەبێتەوە و دەیترسێنێت، بۆیەئەمڕۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی پێشازی لەو هاوڵاتیە كرد.

لەو دیدارەدابەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەڕێنی پێداوە: هەمووكات ئاسایش برا و كەسوكاریەتی و لەهیچ كەسێك قبووڵ ناكەین بەناوی دەزگای ئاسایشەوە هاووڵاتیان بترسێنن و هەڕەشە لەهیچ كەسێك بكەن. 

4970 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations