توركیا دوای كوژران و برینداربونی 10 سەربازی هێرشی كردە سەر سوپای سوریا

10.02.2020

لڤین: 
توركیا كوژران برینداربونی 10 سەربازی وڵاتەكەی لە سوریا راگەیاند و دەشڵێت وەڵامی هێرشەكانمانداوەتەوە و دوای ئەو هێرشەشیان بۆسەر هێزەكانی سوپای سوریا سەرۆك كۆمار و وەزیری بەرگری توركیا كۆبونەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند "بەهۆی بۆردومانی هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر خاڵێكی چاودێری سوپای توركیا لەفرۆكەخانەی سەربازی تەفتەناز لە ئیدلب، 5 سەربازی توركیا كوژران و 5 دیكەش برینداربون".

وەزارەتەكەی توركیا ئەوەشی ئاشكرا كردووە "وەڵامی هێرشەكانمان داوەتەوە، تەواوی ئەو ناوەندانەی كەهێرشەكەی لێوە ئەنجامدرابوو بۆردومان كرایەوە، تۆڵەی خوێنی سەربازە كوژراوەكانمان كردەوە".

دوای هێرشكەی توركیا بۆ سەر هێزەكانی حكومەتی سوریا هەریەكە لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا و خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری وڵاتەكە كۆبونەوەیەكی تایبەتیان ئەنجامدا. 

898 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations