خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیەی وەزارەتەكان

09.02.2020

لڤین: 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان كردووە و لەم هەفتەیەشدا مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت. 

 بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەكی تایبەت-ی وەزارەتی دارایی وئابوریەوە دەست (لڤین پرێس) كەوتووە بڕیارە سبەی مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دابەشبكرێت.

رۆژی سێ شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی چوارشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی، رۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

 ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی رونكردەوە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەیەتی تا 24ی ئەم مانگە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەهێندرێت.

1485 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations