پەرلەمانی كوردستان لێكۆڵینەوە لە چەند پرسێكی خوێندنی باڵا دەكات

09.02.2020

لڤین:

پەرلەمانی كوردستان لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان كۆبویەوە و بڕیاریدا سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتی لیژنەی خوێندنی باڵا بكرێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 9 .2. 2020 لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. جێبەجێنەكردنی سیستمی پەڕینەوە لە لایەن هەندێك زانكۆی كوردستان سەرەڕای ئەوەی لەلایەن وەزارەتەوە بڕیاری لەسەر دراوە، هەروەها جێبەجێ نەكردنی داشكاندنی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە ئەهلیەكان".

بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە ماڵپەڕی پەرلەمان بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوەكراوە "بە مەبەستی بەرچاو روونی و چەند پرسێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی خوێندی باڵا لیژنە بە نوسراوێكی فەرمی لە رێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە داوای لە وەزیری خوێندنی باڵا كرد كە هەفتەی داهاتوو لە كۆبونەوەی لیژنە ئامادە بێت".

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە گفتوگۆ كردن لەسەر دواكەوتنی دەرچوواندنی رێنمایەكانی مۆڵەتی خوێندن لەلایەن سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و دواكەوتنی چارەسەركردنی كێشەی هاوتاكردنی دەرچوانی زانكۆكانی كتاب و قەڵەم و نور و حەدبا،  بۆ ئەم مەبەستە بە نووسراوێكی فەرمی لە رێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە داوا لە سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كرا لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوی لیژنەكە ئامادە بێت بە مەبەستی بەرچاوڕونی و روونكردنەوەی هۆكارەكانی درەنگ كەوتنی ئەو بڕیارانە.

501 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations