تۆمەتبارێك دەستگیر كرا بۆكوشتنی كەسێك 3 هەزار دۆلاری وەردەگرت

09.02.2020

لڤین: 
تۆمەتبارێك لە گەرمیان دەستگیركرا پێش ئەوەی بتوانێك كەسێك بكوژێت كە لە بەرامبەر بڕی 3هەزار دۆلار رێكەوتووە بیكوژێت. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند "بنكەی پۆلیسی ناحییەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە نیازبووە بە چەقۆ هێرش بكاتە سەر دوكاندارێك و بیكوژێت".

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی وتووە "دوای دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا ناوە كەسێك لە بەرامبەر سێ هەزار دۆلاردا هانیداوە بۆ كوشتنی ئەو هاوڵاتییە".

ئەوەشی رونكردووەتەوە "لە ئێستادا تۆمەتبار و ئەو كەسەی هانیداوە بۆ كوشتنی ئەو هاوڵاتییە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٣٢ بەندكراون  و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

1138 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations