یەكێتی رێنمایی تایبەتی دەداتە هێزەكانی 70ی پێشمەرگە

09.02.2020

لڤین: 
ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی هۆشداری دەدات لە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و بۆ ئەوەش رێنمایی تایبەتی داوەتە هێزەكانی 70ی پێشمەرگە.
  

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەی خۆی راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێت "كۆبوونەوە، سەبارەت بەدۆخی ئاڵۆزی عیراق و ناوچە كێشە لەسەرەكان، مەترسی هەبوو  جموجۆڵی تیرۆرستی داعش زیاتر ببێ و دۆخی شڵەژاوی عیراق، زۆرتر بقۆزنەوە".  

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتیمانی، كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆی لەبارەی رەویش ناوخۆی حزبەكە كرد و هیوای خواست ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی و ئئۆرگانەكانیتری حزبەكە "بەوردی بڕیارەكان لە هەموو ئاستەكان پەسند بكرێ و قۆناغی هەستیاری ئێستا، بۆ سەرخستنی بڕیارەكانی كۆنگرەو ڕاپەڕاندنی سەرجەم ئەركەكان بەپێی پێویستی و هاوسەنگی سیاسی و حزبایەتی هەمەلایەنە لەبەرچاو بگیرێ". 

ئەو ئەنجومەنە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە "بڕیاری پێویست لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی باڵا سەبارەت بەهێزەكانی (70) و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو بەرپەرچدانەوەی تیرۆرستەكان، بەپێی سیاسەت و ستراتیژی عەسكەری حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە درا".

فۆتۆ: هاوژین شەریف

3768 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations