لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەیەکی لاهور شێخ جەنگی و بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە

07.02.2020

لڤین
ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێم دەکەن و داوای لێ دەکەن تەواوی هەوڵەکانی بخاتە گەر بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێکارانەی ماوە لەبەردەم تەواوبوونی کۆنگرەدا.

بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست لڤین کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتییە کۆبونەوەتەو داوایان لێ کردوە تەواوی هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ تێ پەڕاندنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە تا ئێستە 33ماددەی لێ پەسەند کراوە.

لەبەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا هاتووە، ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی داوای ئەوەشیان کردوە، پەلە بکرێت لە دیاریکردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی، ژمارەی جێگرەكانی سەرۆكی یەكێتی، سەرۆكی یەكێتی.

جێی ئاماژەیە ئەم داوکارییەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لاهور شێخ جەنگی بەهۆی ئەوەوەیە ناوبراو لای تەواوی جەمسەرەکانی یەکێتی و بنکە و جەماوەری یەکێتی گوێ لێگیراوە و سەرجەم هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی کۆنگرە و نوێ بوونەوەی یەکێتییە.

6568 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations