ئەو پزیشكەی كۆرۆنای ئاشكرا كرد خۆی توشی بوو

04.02.2020

لڤین: 
 ئەو پزیشكەی بۆیەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنای دۆزیەوە بۆخۆی توشی ڤایرۆسەكەبووە و پۆلیسیش لێپرسینەوەی لێكردووە و لەكارەكەی دووریانخستووەتەوە. 

لی ویلینگ، پزیشكێكی چینییەیە، ئەو بۆیەكەمجار هەواڵی بڵاوبونەوەی نەوەیەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایی ئاشكرا كرد و نامەیەكی لەبارەی ڤایرۆسێكی مەترسیدارەوە خستە گروپێی پزیشكەكانی هاوڕێیەوە لە تۆڕی وی چات تیایدا نوسیبووی "لە بازاڕێكی بەرهەمە دەریاییەكانەوە، حەوت نەخۆش هاتوون، ئەوەی دیاریكراوە نەخۆشی لە جۆری (SARS))نەخۆشییەكانی تایبەت بە بۆری هەناسە)یان تێدا دەركەوتووە و لە نەخۆشە ئاساییەكان جیاكراونەتەوە."  

 ئەو لەو نامەیەیدا كە لە رۆژی 30 مانگی كانونی یەكەمی 2019 نامەكەیدانا و بەخێرایی بڵاوكرایەوە "بەپێی پشكنینەكان، نەخۆشییەكە بەهۆی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنایە لە خێزانی گەورەی ڤایرۆسەكان."

 هەر لەنامەكەیدا باسی ئەوەشی كردووە ئەو ڤایرۆسە لە جیلی كۆرۆنایە بەڵام شێوەیەكی نوێیەتی و وەك خۆی لە نامەكەیدا نوسیبووی تەنها ئامانجی هۆشیار كردنەوەی هاوڕێَكانی بووە. 

ئەو پزیشكە دوای ماوەیەكی كەم لەلایەن پۆلیسی شاری وۆهانەوە و بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە و ترساندنی خەڵك، دوورخرایەوە ئەو پزیشكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە خۆی توشی ڤایرۆسەكە بووە.

2381 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations