سوریا و رووسیا 188 كەسی مەدەنیان لە ئیدلب كوشتووە

01.02.2020

لڤین: 
بەهۆی بۆردومانەكانی رژێمی سوریا و روسیا بۆ سەر ئیدلب كە گروپەكانی سەر بە توركیای تیادان لە ماوەی مانگی رابردوودا ١٨٨ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون.

بە گوێرەی راپۆرتێك  كە ناوەندی هەماهەنگیی دەستوەردان لە سووریا ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانەكانی رژێمی سوریا و روسیا بۆ سەر ئیدلب لە ماوەی مانگی رابردوو  ١٨٨ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون دوو كارمەندی بەرگری شارستانی كارمەندێكی تەندروستیان لە نێودا هەیە.

ئەوە جگە لەوەی بەهۆیەوە ٢٨ قوتابخانه، ‌١١ بنكەی تەندروستی، نۆ بازاڕ،  ١٩ پەرستگا، پێنج ناوەندی بەرگری شارستانی، سێ وێستگەی ئاو و دوو وێستگەی كارەبا كراونەتە ئامانج. 

196 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations