سبەینێ بەریتانیا ماڵئاوایی لە یەكێتی ئەوروپا دەكات

30.01.2020

لڤین: 
دوای نیو سەدە مانەوە لەنێو یەكێتی ئەوروپا، سبەینێ بەریتانیەكان ئەوروپا بەجێدەهێڵن و یەكی مانگی داهاتوو، گەڕێكی نوێی دانیشتنەكان لەنێوان لەندەن و برۆكسلدا دەستپێدەكات بۆ دیاریكردنی شێوازی پەیوەندیەكانی نێوانیان لە داهاتوودا.

هاوكات بە گوێرەی ئەو رێكەوتنە سەرەتاییەی كراوە تا كۆتایی ٢٠٢٠ كات هەیە لەنێوان بەریتانیا و ئەوروپییەكاندا، تاكو بگەن بە رێككەوتن لەبارەی بازرگانی، ئاسایش، وزە، پەیوەندییەكان، مافی راوە ماسی و زانیاریی.

بە گوێرەی ئەو رێكەوتنەی بۆریس جۆنسن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا تا گەیشتن بەو رێككەوتنی كۆتایی، بەریتانیا جگە لە ناو، لە هەموو بابەتێكی دیكەدا، وەك ئەندامێكی هاوبەشی یەكێتی ئەوروپا دەمێنێتەوە.

كێشەی گەورەی نێوان بەریتانیا و یەكێتی ئەوروپا بۆ رسوماتە گومرگییەكان و باجە، ئەوە جگە لەوەی بەریتانیا ترسی هەیە پەیوەستبوونی بە یاساكانی یەكێتی ئەوروپاوە، زیان لە رێككەوتنە بازرگانییەكانی بدات لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی دیكەدا، بۆیە دەیەوێت لە نزیكترین كاتدا لە یەكێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە. 

ئەوە جگە لەوەی ئەو وڵاتە راوكردنی ماسی بە گرنگ دەزانێت و بازرگانی كردنی بەریتانیەكانی بەستووەتەوە بە وەرگرتنی مافی راوكردنی ماسی. 

419 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations