کۆمیتەی باری لەناکاوی تەندروستی جیھانی ئەمڕۆ لەبارەی کۆرۆنا بڕیار دەدات

30.01.2020

لڤین:

كۆميتەى بارى لەناكاوى رێكخراوى تەندروستى جيهانى، ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ جاری دووەم لە جنێڤى پایتەختی سويسرا كۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنى ئاستى هەڕەشەى ڤايرۆسى نوێى كۆرۆنا (2019-nVoC).

ئەو کۆمیتەیەی سەر بە رێکخراوەکە بە مەبەستی کۆنترۆڵی ڤایرۆسەکە کۆ دەبێتەوە کە لە شارى وۆهانى چين سەريهەڵداوە و لە تەواوى وڵاتەكەدا بڵاوبووەتەوە.

تيدروس ئەدهانوم گيبريسوس بەڕێوەبەرى گشتى رێكخراوى تەندروستى جيهانى، راستەوخۆ پاش سەردانەكەى بۆ چين لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لە نووسينگەى جنێڤى نەتەوەيەكگرتووەكانەوە رايگەياند كۆميتەكەيان دووبارە كۆدەبێتەوە. 

ئەو راشيگەياند: شەش هەزارو ٦٥ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنايان دەستنيشانكردوە، ١٣٢ كەسيش گيانيان لەدەستداوە. هۆشدارى لەوەش دايەوە كە ڤايرۆسەكە خاوەنى توانايەكى بەرزە بۆ بڵاوبوونەوە.

رێكخراوى تەندروستى جيهانى لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياند، كۆميتەى بارى لەناكاو پێنجشەممە بە سەرۆكايەتى گيبريسوس، سەبارەت بە بابەتى راگەياندنى ڤايرۆسى كۆرۆنا وەكو "بارى لەناكاو بۆ تەندروستى راى گشتى نێودەوڵەتى" جارێكى ديكە كۆدەبێتەوە.

1513 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations