دۆخی زیندانیەک ئاسایشی هەولێر لە مەترسیدایە

29.01.2020

لڤین: 

هەرچەندە ماوەی هەشت مانگە لە زیندانی ئاسایشدایە لە شاری هەولێر،ئیدریس سەلیم، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادیی پارێزەرەكەی مەترسی ئەگەری گیان لەدەستدانی دەخاتەڕوو داوا لە ئاسایش دەكات رونكردنەوە بدەن لەبارەی رێگری كردن لە سەردانكردنی. 

ئەو ئەندامەی تەڤگەر لە رۆژی 8/5/2019وە لەلایەن ئاسایشی پارتی لە شاری هەولێر دەستگیر كراوە گۆران دیبەگەیی، پارێزەری ناوبراو رایگەیاند "دادوەری بەڕێز فەرمانی پێكردین كە سەردانی گرتوخانەی ئاسایش بكەین بە مەبەستی دیتینی ئدریس سەلیم، بەڵام لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بە بیانووی ئەوەی دەبێت بریكار نامەیەكی سزای تایبەت هەبێت ڕێگایان نەدا، دواتر داواكەی ئاسایشمان بەڕێكرد، بەڵام جارێكیتر ئاسایش ڕێگای نەدا بیبینین."

ئەو پارێزەرە وتیشی "دۆخی مام ئدریس لە مەترسیدایەوە، مەترسی گیان لە دەستدانی هەیە، بۆیە ئێمە داواكارین لە هەموو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بەهانای ئەو كەیسەوە بێن". 

دیبەگەیی كە لەدوای ماوەیەك لە دەستگیر كردنی بووەتە پارێزەری ئەو پێشمەرگە دێرینە،لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆژنیوز داوا دەكات "ئاسایش ڕوونكردنەوەیەك بدەن هۆكار چییە ڕێگا نادات مام ئیدریس ببینین".

2242 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations