پێنج كادیری پارتی بەبێ وازهێنان لەكارەكەیان لەیەك رۆژدا بروانامەی ماستەر بەدەست دەهێنن

29.01.2020

لڤین: 
رۆژی  دووشەمە 27ی ئەم مانگە پێنج كادیری باڵای پارتی بەبێ ئەوەی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان وازلێهێنابێت نامەی لە زانكۆیەكی وڵاتی قوبرس بەدەست دەهێنن. 

هەریەكە لە ئومێد خۆشناو، ئاری نانەكەلی، هەڤاڵ گۆران، رەشید كۆچەر، دەریا سدیق، سەرجەمیان كادیری باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانن و لەیەك رۆژدا نامەی ماسترەەكەیان لە زانكۆی نیر ئیست گفتوگۆی كرا  بە پلەی باڵا پەسەند كران. 

ئەو كادرانەی پارتی سەرجەمیان لە هەرێمی كوردستان لە كارەكانیان بەردەوام بوون و پۆستەكانیان بەجێ نەهێشتووە، بەڵكو لە نێ,یاندا ئومیچد خۆشناو هەیە كە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیە لە پەرلەمانی كوردستان كە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانە. 

8570 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations