لە ئیسرائیلەوە داوای لە ناوبردنی سەرۆكی دەزگای میت دەكرێت

29.01.2020

لڤین: 
بەهۆی ناكۆكی نێوان هەیەكە لە توركیا و ئیسرائیلەوە داوای لەناوبردنی سەرۆكی دەزگای میتی توركی هاوشێوەی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەكرێت.

ڕۆژنامەی (ماكۆر ریشۆن)ی ئیسڕائیلی ئاشكرای دەكات هەوڵێك هەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەوەی هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای میتی توركی هاوشێوەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەناوببرێت. 

ڕۆژنامەكە هاكان فیدان بە هاوشێوەكەی قاسم سولەیمانی ناودەبات، باس لەوەش كراوە بەرپرسانی ئیسڕائیل ئەو بەپرسە توركە وەك "سەرۆكی سیخوڕانی توركیا" بناسێنێت و هاوشێوەی قاسم سولیەمانی مامەڵەی لەگەڵ بكەن. 

2469 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations