بکوژی قاسم سولەیمانی کوژرایەوە

29.01.2020

لڤین:

پێگەی تەسنیمی سوپای پاسدارانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەكی رووسیەوە ئاشکرای دەکات لەنێو ئەو فڕۆكە ئەمەریكیەی لە ئەفغانستان كەوتۆتە خوارەوە بكوژی قاسمی سولەیمانی تێدا بووە.

مایك دی ئاندرا وەک كەسایەتیەکی دیاری دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا (سی ئای ئەی) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسێندراوە و بە ئایەتوڵا مایک دەناسرێتەوە.

ئەو بەرپرسە بە شازادەی تاریكی بەناوبانگە ھاوکات دەڵێن پلانداڕێژەریی كوشتنەكەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بووە لە نێو فڕۆكەخانەی بەغداد، لە رووداوی فرۆکەکەی ئەفغانستاندا بووە.

ئەو ھەواڵە لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەی تاڵیبان لە ڕاگەیەنراوێكدا وتی فڕۆكەیەكی ئەمەریكییان لە ویلاتی گەزنی ئەفغانستان خستوەتە خوارەوەو دواتر وێنەی ئەو فڕۆكەیەی بڵاوكردوەتەوە كە هەموو سەرنشینەكانیشی كوژراون.

8154 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations