قایمقامی سەیدسادق: بەکارهێنانی قشەی نەشیاو لەبەرامبەرخۆپیشاندەران لە ئەدەبیاتی من دوورە

28.01.2020

لڤین:
دوای ئەوەی لڤین پرێس لە زاری خۆپیشاندەرانەوە وتەیەکی قایمقامی سەیدسادق بڵاوکردەوە، دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق بە لڤین پرێسی راگەیاند ئەو وتەیەی لە زاری من بڵاوتان کردووەتەوە رەست نیەو بەکارهێنانی ئەو قسانە لە ئەدەبیاتی من دوورە و خۆپیشاندان مافێکی رەوای هاوڵاتیانە.

ناوبراو وتیشی ئەو قسانەی بڵاو کراوەتەوە سەرلەبەری دوورە لە راستیەوە و من قسەی وام نە کردووە و بەهیچ شێوەیەک رێگا بەخۆم نادەم وتەی وا بەکار بهێنم.

لڤین پرێس بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەو وتەیە کە لە زاری خۆپیشاندەرانی دوێنێی سەیدسادق گواستویەتیەوە داوای لێبوردن لە قایمقامی سارۆچکەکە دەکات و پۆزش بۆ خوینەران و دیاری رەفیق دەهێنێتەوە.

339 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations