کوری بەرپرسێک لە هەولێر تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکات

28.01.2020

لڤین:
ئەمڕۆ ئێوارە لە شارى هەولێر لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقە لە کارمەندێکى هاتوچۆ کرا و بە وتەى پۆلیس یەکێک لە چەکدارەکان کوڕى بەرپرسێکى وەزارەتى پێشمەرگە بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کەوا ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ بیانى لەسەرشۆستە وەستاندبوو،  بەهۆی ئەوەی دەیخەنە سەر ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ دەستبەسەرداگرتن.

یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە بووە، دواتر بەرپرسەکە دەچێتە شوێنی ڕووداوەکە و بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بەرپرسەکەش دەستگیر دەکرێت.

2733 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations