فرۆكەكەی لەئەفغانستان خرایەخوارەوە ئەمریكی بوو

27.01.2020

لڤین: 
ئەو فرۆكەیەی ئەمڕۆ لە ئەفغانستان كەوتە خوارەوە  فڕۆكەیەكی سەربازیی سەر بە هێزەكانی ئەمریكایە و لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە خراوەتە خوارەوە. 

ئاژانسی رۆیتەرز، لەزاری بەرپرسانی ئەمریكا، رایگەیاند: ئەو فڕۆكەی كە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەفغانستان خرایە خوارەوە، فڕۆكەیەكی سەربازیی سەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە.

ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی ئەو ئامانجەی كە بزووتنەوەی "تاڵیبان" بەرپرسیارێتی خۆی لە خستنەخوارەوەی راگەیاند، فڕۆكەیەكی بچووكی سەربازیی ئەمریكایە.

فڕۆكەكە لە پارێزگای گەزنی ‌‌لە ناوەڕاستی ئەفغانستان كەتەخوارەوە و چەند سەربازێكی ئەمریكی هەڵگرتبوو كە لەنێویاندا ئەفسەری پلە باڵای تیادا بوو. 

1382 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations