بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ براكەی بەرپرسێكی مسوڵمان لە ئەمریكا سزا دەدرێت

27.01.2020

لڤین: 
بەهۆی ئەو گومانانەی لەسەر ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەیە كە مسوڵمانە و تیایدا تۆمەتبار كراوە بەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ براكەی كردووە ئەگەری سزادانی هەیە.   

نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریكا لەسەر هاوسەرگیری ئیلهان عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە براكەی لێكۆڵینەوە لە ژمارەیەك سكاڵا دەكات. 

دوو ئەندامی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریكا لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردو، بۆ ماوەی كاتژمێرێك كۆبونەتەوە، لێكۆڵینەوەیان لە كۆمەڵێك بەڵگەنامەی هاوسەرگیری نێوان ئیلهان عومەر و ئەحمەد نور سەعید عەلەمی كردوە.

سەرچاوەیەك لە دادگای فیدڕاڵی ئەمریكا رایگەیاند، لەوانەیە ئەو ئەندامەی كۆنگرێسی ئەمریكا لەبەرەی دیموكراتەكان، هاوسەرگیری لەگەڵ براكەیدا ئەنجامدا بێت، خاوەنی رەگەزنامەی بریتانییە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئەمریكا بخوێنێت.

بەپێی یاساكانی ئەمریكا، ئەگەر پشتڕاستكرایەوە ئەو دوو هاوسەرە لە بنەڕەتدا خوشك و بران، پێدەچێت سزای زیندانیكردن بەسەر ئیلهان عومەردا بسەپێندرێت كە رەنگە بگاتە پێنج ساڵ، هەروەها بە بڕی 250 هەزار دۆلار سزادەدرێت.

9234 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations