میدیاکانی ئەڵمانیا بەدواداچون بۆ فەزیحەکانی پارتی دەکەن

26.01.2020

لڤین:

گۆڤارێکی لێکۆڵینەوەی ئەڵمانی لەبارەی بەرپرسێکی پارتی کە برای سەرۆکی ئەو حزبەیە چەند دۆسیەیک ئاشکرا دەکات و دەڵێت کەگوامنی چەندین دۆسیەی تاوانیان لەسەرە کە سیناریۆ بۆ کوشتنی خەڵکی دروستکراوە. 

گۆڤاری فۆکوس (FOCUS)  بە زمانی ئەڵمانی و لە نوێترین ژمارەی ئەم هەفتەیەدا ژمارە 5ی ساڵی (2020)دا باس لە دڵشاد بارزانی برای مەسعود بارزانی دەکات،  کۆمەڵیک نهێنی تایبەتی ئاشکرا کردووە و وێنەی دڵشاد بارزانی داناو و لە ژێریدا بە گەورەیی نووسیویەتی (هاوڕێیەکی ترسناک) دواتر دەڵێت: دڵشاد بارزانی ئەوەی کە ئەو جلە رێکوپێک و چاویلکە روونەی لە چاودایە و دەبینرێت، دەسەڵاتدارێکی گەورەی نێو بنەماڵەیەکی سەر بە ناوچە کوردییەکانی باکوری عێراقە،  وا پێناسەی خۆی دەکات کە باڵیۆزی کوردییە لە ئەڵمانیا.

ئەو گۆڤارە ئاماژەی بەوە کردووە بەهۆی ئەو پێناسەیەی بۆ خۆی کردووە توانیوێتی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەڵمانیا هەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی دیموکراتی مەسیحی ئەڵمانیا (CDU) راستەوخۆش لەگەڵ خودی فیلیپ میسفیلدر، سەرۆکی پێشووی ئەو حیزبەیە پەیوەندیی هەبووە.

دەوتری دڵشاد بارزانی بەردەوام بەشداری بۆنە و ئاهەنگەکانی ئەو پارتە دەبێت، هەروەها پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی پێشووی حکومەتی ئەڵمانیا هەیە، بە ناوی پشتگیریی هونەرییەوە یارمەتییان دەدات. 

گۆڤارەکە دەڵێت بنەماڵەی بارزانی خێزانێکی کاریگەر و ناودارن لەباکوری عێراق، خاوەنی هێزی پێشمەرگەن و دەستیان بە سەر چاڵە نەوتەکانیدا گرتووە لەو ناوچانەدا. جگە لەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەسەر دڵشاد بارزانی باس دەکات وەکو ئەوەی تاوانبارێکی رادەستی ئەڵمانیا کردەوە(ئەو گەنجە عەرەبەی لە شاری دهۆک دەستگیرکرا دوای کوشتنی کچێکی گەنجی ئەڵمانی)، ئەو تاوانبارە کچێکی ١٤ ساڵی کوشتبوو، جگە لەوە بۆ خۆشی پاسەوانی تایبەتی هەیە. 

هەرچەندە دڵشاد بارزانی ئەو هاریکارییەی دەوڵەتی ئەڵمانیای کردووە، بەڵام لەپاڵ ئەمانەشدا رووداوی نادیاری دیکە لە پشت ئەم کەسەوە باس دەکرێت، بەوەی نەیار و کەسە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەم بنەماڵەیە لە حاڵەتێکی ترس و دڵەڕاوکی لە دەست ئەمان بەسەر دەبەن .  

لە ناوەڕاستی مانگی 3ی 2019 حکومەتی ناوەندی عێراق، هێرشێکی بەربڵاوی دژی گەندەڵی و دزیی و سپیکردنەوەی پارە دەستپێکرد، یەکێک لەو دادوەرانەی کە ئەرکی ئەمەی پێسپێدرابوو بە ناوی عیزەت جەعفەر بە هۆی رووداوی سەیارەوە لە کاتژمێری (0.15) ی رۆژی 14-03- 2019 لە هەرێمی کوردستان، گیانی لەدەستدا. دوایی کوشتنەکەی راگەیەندرا کە گوایە بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بووە بە خێرایی.

جگە لەمە دەوڵەتی عێڕاق دژی گەندەڵی هێرشێکی بەربڵاوی دژی سپیکردنەوی پارە دەستپێکردووە و بەم مەبەستەش لە نێوان بەرلین و بەغداد هاوکاری و پەیوەندی بەردەوام هەیە و ئەفسەرێکی زانیاری عێڕاقی بەناوی فەیسەڵ. د لە دوو ڕۆژ پێشتر گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی بەرلین، تاوەکو لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار بێت و بەدواداچوون بکات لە چۆنیەتی کارەکان.

لەم کاتانەدا، کەسێک بە ناوی کەریم. ب کە نزیکایەتی هەیە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و نوێنەرایەتیان لە بەرلین دەکات هەوڵی کوشتنی مەکی ئامێدیداوە. دەوترێت دڵشاد بارزانی بە تایبەت هەوڵی کوشتنی بەرپرسان و ئەندامانی پلەبەرزی بزووتنەوەی گۆڕانیداوە.

لە ساڵی 2018، دیسان هێرشێکی دیکە لە لایەن هەشت کەسەوە بۆ لێدانی مەکی ئامێدی و کەسێکی تر دەستی پێکرد و هەموویان لە لایەن کەریم.ب ڕێکخرابوون بۆ ئەم تاوانە. دڕاوسێکان هەستیان بە بوونی چەند کەسی نامۆ و گەڕانیان لە دەوروپشتی ماڵی ناوبراو لە شاری بەرلین کردبوو، دواتریش وەزارتی ناوخۆی ئاڵمانیا بەپەلە ئاگاداری ئەم کەیسە کرایەوە و هاتە سەرخەت.
هەربۆیە ئەم گرووپە توانیان لە دوو کەس بدەن و دواتر کەریم. ب لە لایەن پۆلیسەوە قوڵبەست کراو و دەرکەوت پێوەندی ڕاستەوخۆی بە دڵشاد بارزانیەوە هەبووە، ئەگەرچی لە لێکۆڵینەوکاندا نەیدەویست دان بە ڕاستیەکاندا بنێت.

لە لایەکی دیکەوە، ئەگەرچی پارێزەرەکانی دڵشاد بارزانی هەوڵدەدەن کە وایدەرخەن هەڕەشە و هەوڵی کوشتن لە کەسێک لە هۆڵەندا و هەروەها لە وڵاتی سوئیدیش لە لایەن نوێنەرایەتی پارتی دیموکرات و شەخسی دڵشاد بارزانیەوە نەبووە، بەڵام تا ئێستا هەموو بەڵەگەکان دەرخەری ئەم ڕاستیەن کە ناوبراو و نوێنەرایەتی حیزبەکەی لە وڵاتی ئاڵمانیا زۆر هەوڵی لەم چەشنەیان داوە.

مارس لۆتە، کارناسێکی سیاسەتی ناوخۆی دەوڵەتی ئاڵمانیایە، ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت لەئاست هەڕەشە و کوشتنی لەمجۆرە کە دژی نەیارانی بنەماڵەی بارزانی دەکرێت لە لایەن دڵشاد بارزانیەوە، بێ دەنگ بێت. تەنانەت لێکۆڵینەوەکانی وڵاتی سوئید دەریخستووە کە دژبەرانی بنەماڵەی بارزانی پێشتر لە ڕێگەی ئەنترنێت و فەیسبووکە هەڕەشەیان لێکراوە و هەمووشی بە فەرمان و هەوڵی ڕاستەوخۆی دڵشاد بارزانی بووە.

5562 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations