ئەمریكا: كورد و سوننە داوایانكردووە ئەمریكا لە عێراق بمێنێتەوە

25.01.2020

لڤین: 
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، كورد و سوننە داوایان كردووە ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بمێننەوە، ئێستاش ئەركی هێزەكانیان لە دژی داعش كۆتایی پێنەهاتووە. 

جۆناسان ھۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند:نوێنەرانی كورد و سوننەكان داوایان كردووە، ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بمێننەوە.

ناتوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ھێشتا ئەركیان لە شەری دژی داعش كۆتایی نەھاتووە و بۆ ئەو شەڕە ھێشتا عێراق پێویستی بە ئەمەریكا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە.

ئەوەشی رونكردەوە ئەمەریكا سیستمی بەرگری مووشەكی پاتریۆت لە چەند شوێنێك لە عێراق دادەمەزرێنێت و سوپای ئەمەریكاش شوێنەكانیان دەستنیشان دەكات.

866 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations