ئەمریكا میدیای فەرمی ئێرانی داخست

25.01.2020

لڤین: 
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لەچوارچێوەی ئەو گوشارانەی خستویەتیە سەر ئێران میدیاكانیشی گرتووەتەوە و لەدواین كاردانەوەیدا دۆمەینێكی میدیای فەرمی ئێرانی راگرت. 

بە بڕیاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی لە دۆمەینی (com.)داخست، كۆمپانیای خزمەتگوزاریی بواری ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی (com.) ئیمەیڵی بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ناردووە و باسی لەوەكردووە، ئاژانسەكە لەلایەن نوسینگەی كۆنتڕۆڵی داراییە بیانییەكان خراوەتە لیستی سزاكانەوە.

ئەو گوشارانەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كە میدیاكانیشی گرتووەتەوە، لە كاتێكدایە بەشێوەیەكی بەردەوام هەریەكە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی تویتەر و فەیسبووك زوو زوو هەژماری كەسایەتی و ناوەندەكانی ئێران دادەخەن. 

1095 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations