باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوایەکی بەپەلە ئاراستەی ھاوڵاتیانی دەکات

24.01.2020

لڤین:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لە شوێنی خۆپیشاندانەکانی بەغداد دووربکەونەوە، نزیکی باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان نەکەون.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیننامەیەکدا رایگەیاند: پێویستە هاوڵاتیانی ئەمریکی دۆخی ئەمنی ئەمڕۆی بەغدا لەبەرچاوبگرن بەتایبەت کە ئەگەری داخستنی ڕێگاوبانەکان هەیە.

ئەو باڵیۆزخانەیە داواشدەکات هاوڵاتیانی وڵاتەکەی نزیکی باڵیۆزخانە نەبنەوە لە بەغدا، چونکە تا ئێستا کاروبارەکانی تێیدا هەڵپەسێردراوە و نەکراوەتەوە، کاروبارەکانی بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر گواستووەتەوە

2233 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations