خۆپێشاندان لە بەغداد دەستی پێکرد

24.01.2020

لڤین:

ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆی لایەنگرانی لەسەر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجام ده‌درێت، حەنجامدەرانی دەستیان  بە کۆبونەوە ورێکخستنی خۆپیشاندانەکە کردووە.

لەوبارەیەەە سه‌در، رایگه‌یاند، له‌ خۆپیشاندانێكی ملیۆنیدا مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌مان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. 

شەوی پێشوو له‌ په‌یامێكی نوێیدا، لەبارەی خۆپیشاندابەکەوە داوای له‌ عێراقییه‌كان كرد، رێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێكی سیاسی به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بكات. 

رێبەری رەوتی سەدر داواشیكرد، ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز بكرێته‌وه‌ و هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ ئاڵای دیكه‌ هه‌ڵبكات.

513 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations