ئەمڕۆ وەفدی عێراقی چەند كۆبونەوەیەكی لە داڤۆس ئەنجامدا

23.01.2020

لڤین: 
ئەمڕۆ لە سێهەم رۆژی كۆڕبەندی داڤۆس لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا وەفدی عێراقی كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، لاهورشێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، فواد حسێن، وەزیریدارایی عێراق، چەند كۆبونەوەیەكیان لە ئاستی باڵادا ئەنجامدا. 

ئەمڕۆ ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانی، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ وەفدە عێراقیەكە تاوتوێی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئەڵمانیایان كرد و رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە لە رووبەڕووبونەوەی داعش بەرز نرخێندرا.  

لە كۆبونەوەكەدا باس لە هاوكاریە سەربازی و ئابوریەكانی ئەڵمانیا كرا بۆ هێزە عێراقی و كوردیەكان و بە گرنگیەوە باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێ,ان هەردوو وڵات كرا.

لە كۆبونەویەكیتردا مارك رووتە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هۆڵەندا، لەگەڵ وەفدە عێراقیەكە كۆبویەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەكانی عێراق و هۆڵەندا كرا. 

هاوكات هەر ئەمڕۆ ئەو وەفدە چاویان كەوت بە یوری راتاس سەرۆك وەزیرانی ئستۆنیا و باسیان لە چەند تەورێكی ئابوری و سەربازی كردو هەردولا خۆشحاڵ بوون بە پتەوكردنی پەیوەندیەكان نێوانیان.

1180 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations