عێراق لە ریزبەنی وڵاتەگەندەڵەكان ماوەتەوە و نیوز لەندا یەكەم وڵاتی شەفافە

23.01.2020

لڤین: 
بەپێی پێوەرەكانی ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق بەراورد بە ساڵی (2015) لەسێیەم وڵاتی گەندەڵەوە پلەكەی بەرز بووەتەوە  بۆ 18هەم وڵاتی هەرە گەندەڵ لە كۆی 180 وڵاتی جیهاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی (2019) ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق لە ڕیزبەندی (162)ەم وڵاتە لەڕوی شەفافیەتەوە لە كۆی 180 وڵات، بەپێی ڕیزبەندیەكە، عێراق پێش هەریەك لە وڵاتانی (سۆماڵ، باشوری سودان، سوریا، یەمەن، ئەفغانستان، سودان ، غینیا، فەنزوێلا، كۆریای باكور، گینیا بیساو، لیبیا ، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، هایتی، توركمانستان، كۆنگۆ و برۆند).

رێكخراوەكە لە ریزبەندی شەفاترینەكانی جیهان ئاشرای كردووەتە كە نیوزلەندا و دانیمارك وەك شەفافیەترین وڵات دیاری كراون، دوای ئەوانیش وڵاتانی (فیلاند، سەنگاپورە، سوید، نەرویج، نیدۆرلاند، لۆكسمبۆرگ، ئەڵمانیا) دێن.

859 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations