مەکگۆرک: قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا لەجیاتی هەرێم بۆ رۆژئاوای كوردستان بوو

23.01.2020

لڤین: 
 نوێنەری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی داعش رەخنە لە قسەكانی دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و دەڵێت، ترەمپ جیاوازی لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان نەكردووە.

برێت مەكگۆرك نوێنەری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی داعش لە تویتێكدا نوسیویەتی، شتێكی قورس بوو بە دۆناڵد ترەمپ لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم بەردەوام ئەوەی دووپاتدەكردەوە "ئێمە نەوتەكەمان ھەیە" وا دەردەكەوێ جیاوازیی لەنێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان نەكات.

هەر لەو بارەیەوە حاكم شێخ لەتیف،  چاودێری سیاسی لە نوسینێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك دەڵێت: وابزانم لەدیدی ترەمپ كورد تەنھا كوردی ڕۆژئاوایە، لە دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم باسی پەیوەندی باشی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان كرد، بەڵام تەنھا سێ قسەی كرد ھەرسێكیان زیاتر پەیوەندیدار بون بە ڕۆژئاواوە، ئەو وتی، یەكەم، بەیەكەوە داعشمان تێك شكاند و ھەزارەھا داعشمان بەدیل گرتووە. 

ئەو چاودێرە سیاسیە باسی لەوەشكردووە، ترەمپ سەرەتا بە بەرزانی وت جەنگاوەرێكی ئازای ئەویش ھەر زیاتر شمولی ڕۆژئاوای دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا ھەر خودی دیدارەكە شتێكی گرنگ بوو.

1772 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations