لڤین؛ زانیاری نوێ لەبارەی توێكاری تەرمی پێشمەرگەكەی یەكێتی ئاشكرا دەكات

22.01.2020

لڤین: 
راپۆرتی پزیشكی دادی سلێمانی جیاوازە لەو راپۆرتەی پزیشكی دادی هەولێر بۆ تەرمی پێشمەرگەكەی یەكێتی كردووە، بە گوێرەی راپۆرتەكەی پزیشكی دادی سلێمانی بە تەزووی كارەبا پێشمەرگەكە گیانی لەدەستداوە. 

سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (لڤین پرێس)ی  راگەیاند: راپۆرتی پزیشكی دادی سلێمانی جیاوازە لەو راپۆرتەی پزیشكی دادی هەولێر كە بۆ تەرمی مەجدید ئیبراهیم ئەو پێشمەرگە تەمەن 38 ساڵەی رۆژی 16ی ئەم مانگە راگەیەندرا لە ناوزیندانی ئاسایش خۆی خنكاندووە. 

بە گوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە بۆ (لڤین) باسی ئەوەشی كرد، راپۆرتەكەی پزیشكی دادی سلێمانی باسی لەوە كردووە كە بەهۆی بونی تەزوی كارەبا پێشمەرگەكەی یەكێتی گیانی لەدەستداوە بەڵام لە راپۆرتی پزیشكی دادی هەولێر باسی لەوە كردووە كە خۆی خنكاندووە. 

دوای ئەو رووداوە بەرپرسانی یەكێتی و كەسوكارەكەی گومانی ئەوەیان لەلا دروست بوو، ئەو پێشمەرگەیە بەهۆی گوشاری هێزە ئەمنیەكانەوە گیانی لەدەستدابێت، بەڵام ئاسایشی هەولێر رایگەیاند بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار بووە بە بازرگانی بەنزیكەی 60 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە. 

11158 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations