وەزارەتی دارایی دوو بڕیاری دەركرد

22.01.2020

لڤین: 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو بڕیاری دەركرد یەكێكیان تایبەتە بە گێڕانەوەی قەرزی ئاسانكاری بانكی و كرێێ وانەبێژی باخچەی ساوایانی یەكلایی كردەوە. 

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتەكەیان بە دوو نووسراوی جیاواز، یەكەم كێشەی خەرجكردنی كرێی وانەبێژی مامۆستایانی باخچەی ساوان چارەسەر كرد.

ئەو وەزارەتە ە بە دوو نوسراو هەواڵەكانی بڵاوكردووەتەوە لە نووسراوی دووەمدا هاتووە: وەزارەتەكەیان رێنمایی پەیوەست بە گێڕانەوەی قەرزی ئاسانكاری بانكی دەركرد.

4120 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations